
SNN-مەودا مستەفا
یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت: زیاتر لە %90ی پرۆژەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی وەستاون و تەنانەت كێشەی كۆمەڵایەتیشی لێكەوتووەتەوە .
ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد رێكانی سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە SNN ی راگەیاند: زیاتر لە %90ی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەستاون و داواشمان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە هاوسەنگی لە نێوان بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكان و خۆپارێزی رابگرێت.
وتیشی: بەهۆی وەستانی پڕۆژەكان بە تایبەتی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون كێشەی كۆمەڵایەتی زۆر لە نێوان خاوەن پڕۆژە و هاووڵاتیان درووست بووە، چونكە پڕۆژەی وا هەیە، كاتی تەواو بووە كەچی هێشتا پڕۆژەكەی پێویستی بەچەند مانگێكی تر هەیە بۆئەوەی تەواو بێت .
ئاماژەی بەوەش كرد: “ناكرێت بەهۆی خۆپارێزیەوە ژیانی دەیان هەزار كەس و كرێکار بكەوێتە مەترسییەوە و بێكار بن، دەكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان كارێك بكات لانیكەم بەشێك لەو كرێكارانە بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان و دەستبەكار بكەنەوە” .
دەستەی وەبەرهێنان كە یاساكەی لە ئابی 2006 دەرچووە، تاوەكو ئێستا مۆڵەتی وەبەرهێنانی بە 924 پرۆژە داوە، بەڵام 107 پرۆژەیان بەهۆی پابەندنەبوون بە یاسا و رێنماییەكانی وەبەرهێنان، مۆڵەتەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە. ئێستا سەرمایەی وەبەرهێنان گەیشتووەتە 49 ملیار و 407 ملیۆن دۆلار.
بەپێی داتاكانی دەستەی وەبەرهێنان ساڵی زێڕینی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لەڕووی قەبارەی سەرمایەوە 2013 بووە كە گەیشتە 11 ملیار و 111 ملیۆن دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی بڕینی بودجەی كوردستان لەلایەن بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش، قەبارەی وەبەرهێنان كەمی كرد، بە جۆرێك ساڵی 2017 كەمترین سەرمایە لە وەبەرهێنان خەرج كراوە كە تەنیا 712 ملیۆن و 461 هەزار دۆلار بووە، بەڵام لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دووبارە دروست بوونەوەی قەیرانی دارایی بە وتەی بەرپرسانی وەبەرهێنان زیاتر لە %90ی پرۆژەكان وەستاون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









