جگە لە ئیبراهیم خەلیل مەرزەكانی هەرێمی کوردستان پێكەوە بەسترانەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرایكرد، لەڕێگەی سیستمێكی ئەلیكترۆنییەوە سەرجەم مەرزە نێودەوڵەتییەكانی هەرێم جگە لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل پێكەوە بەستراونەتەوە بە وەزارەتی داراییەوە.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی كاركردن و جێبەجێكردنی یەك جۆر سیستم لە مەرزە نێودەوڵەتییەكاندا، مەرزەكانی (باشماخ، پەروێزخان، حاجی ئۆمەران) پێكەوە بەستراونەتەوە و وەزارەتی دارایی سەرپەرشتی پرۆژەكە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا تەنها مەرزی ئیبراهیم خەلیل ماوە ببەسترێتەوە بەو سیستمە ئەلیكترۆنییەوە و كاركردنیش بۆ بەستنەوەی ئەو مەرزە بەردەوامە، کە سوودی دەبێت بۆ شەفاف بوونی ئەو داهاتانەی لەڕێگەی مەرزەكانەوە بەدەستدەخرێن و هەروەها سوودێكی دیكەی ئەم سیستمە ئەوەیە هەموو مەرزەكان ئاگاداری جموجۆڵی بازرگانی و شێوازی كاركردن و ڕێگەدان بە هاوردە و هەناردەی شمەك و كاڵای یەکترین.
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، كۆی گشتی داهاتی مەرزی باشماخ لەساڵی ڕابردوو بریتی بوو لە بڕی 322 ملیار دینار.
ئاشکراشیکرد، تا كۆتایی ئەمساڵ بە هیچ شێوەیەك ناگەینە ئەو بڕە پارەیەی ساڵی ڕابردوو، چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری خراپی بەسەر مەرزەكانەوە جێهێشتووە.
لەئێستادا ئەو كاڵا و شمەكانەی هاوردە دەكرێن بریتین لە خۆراك و سەوزە و میوە و پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان، كە ئەمانە كەمترین گومرگیان لەسەرە، لەبەرامبەردا ئەو كەرەستە بازرگانییانەی وەک بیناسازی و جگەرە و ئامێری كارەبایی ئۆتۆمبێلی نوێ و مۆبیلیات و جوانكاری ناوماڵ كە زۆرترین گومرگیان لەسەر بوو، لەئێستادا زۆر کەمن یان هەر نەماون.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









