ئیداره‌ى گه‌رمیان: دەزانین کەرتی تەندروستی سنوورەکە کەموکورتی هەیە، بەڵام بۆمان نییە لێیان بپرسینەوە

ئیدارەی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له گه‌رمیان ئیداره‌ى گه‌رمیان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو كه ئاگادارى هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانى ته‌ندروستین له ناوچه‌كه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى لێكۆڵینه‌وه‌یان نییه له‌گه‌ڵ فهرمانگهكانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌تى ناوخۆ و هه‌ڵمه‌تێكى رێكخراو و به مه‌به‌ستیش له‌سه‌ر ئیداره‌ى گه‌رمیان دهستىپێكردووه.
له سنوورى گه‌رمیان ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ژماره‌ى تووشبوون و مردن به كۆرۆنا به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردووه به جۆرێك دوێنێ به مردنى شه‌ش گه‌رمیانى به‌رزترین رێژه‌ى مردن تۆماركرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تووشبووان و خراپیى ڕه‌وشى ته‌ندروستى له سنووره‌كه بووه‌ته جێی نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیان و به‌شێك له هاووڵاتیان ئیداره‌ى گه‌رمیان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه ناكه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه؛ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه و له‌گه‌ڵ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) له سنوره‌كه، هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراو و به‌مه‌به‌ست له‌سه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستیپێكردووه كه گوایه ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ئاست بارودۆخه‌كه كه‌مته‌رخه‌مه و نه‌یتوانیوه ئیداره‌ی دۆخه‌كه بدات.
لەڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:
1.لایه‌نی به‌رپرسی فه‌رمی بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆرۆنا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كردووه و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوره‌كه‌ی راسپاردووه هاوكاری ته‌واو و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان.
2.له رۆژی (23/6/2020) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا و كار نه‌كردن به ئامێره‌كانی، به ژماره (1418) نوسراومان ئاڕاسته‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان كردووه، داوامان كردووه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بدرێته دادگای تایبه‌تمه‌ند.
3.جگه له‌و بڕه پارانه‌ی كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ته‌رخانكراوه، حكومه‌تی هه‌رێم كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی تهرحانیكردووه بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕه‌كه‌ی 350 ملیۆن دینار بووه.
ئیدارەی گەرمیان دەڵێت: “له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌وه ته‌واوی ئه‌و بڕه پاره‌یه خراوه‌ته خزمه‌تی پێداویستی ته‌ندروستی و بڕی 30 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا تایبه‌ت كراوه، خه‌رجكردنی 250 ملیۆن دینار له گه‌نجینه‌ی گه‌رمیان ته‌سفیه كراوه و راپۆرتیش دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ژماره (1422) له رۆژی (25/6/2020)”.
ئاماژە بەوەشدەکات، له‌و 100 ملیۆن دیناره‌ی دیكه‌شی زۆرینه‌ی زۆری خه‌رج كراوه بۆ رووبەڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ر رۆژنامه‌وانێك بیه‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دواداچون بكات ورده‌كاری ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.
روونیدەکاتەوە: ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداره له ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی بواری ته‌دروستی له گه‌رمیان، به‌ڵام لێره‌وه رونیده‌كه‌ینه‌وه له به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌دراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









