وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: نابێت دەستوەردان لە کاروباری عێراقدا بکرێت

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: قورسایی سیاسی و ئابووری خۆمان لە ناوچەکە دەخەینەگەڕ، بە ئامانجی ئەوەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا نەکرێت.
هێیكۆ ماس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەشکرد: “سیاسەتی نوێی دەرەوەی عێراق پشت بە پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ دەبەستێت، ئەویش لەسەر بنەمای باشی دراوسێیەتی، بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، چارەسەركردنی كێشەكان بە ئاشتی، لەگەڵ دوورخستنەوەی عێراق و گەلەكەی لە گرژییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان”.
هێیكۆ ماس روونی كردەوە: سیاسەتی عێراق لە دامەزراندنی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمیی بە ئاراستەیەكی راست و دروست دەڕوات، جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە ئەڵمانیا لە سەرجەم بوارەكاندا پاڵپشتی لە عێراق دەكات.
هێیكۆ ماس ئاشكراشی كردووە: ئەڵمانیا كە هەفتەی داهاتوو سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات، هەوڵی زیاتر بە ئامانجی چارەسەركردنی پرسی دەرهێنانی عێراق لەنێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكان سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر، دەخاتەگەڕ و راشیگەیاندووە كە كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا خواستیان هەیە بۆ كاری وەبەرهێنان روو لە عێراق بكەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









