
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی بشماخ رایگەیاند: سەرجەم ئەو دەروێشانەی كە لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتبوونە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریكردنیان لە بەخاكسپاردنی ڕابەری تەریقەتەكەیان، بەڕێكاری یاسایی گەڕانەوە ئێران بەبێ ئەوەی هیچ گرفتێك دروستبكەن.
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بە SNNی راگەیاند: دوای بەخاكسپاردنی شێخ محەمەدی كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری، سەرجەم ئەو دەروێشانەی كە لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو هاتنە مەرزی باشماخ و دواتر رۆشتنە سلێمانی، ئێوارەی دوێنێ هەر لە رێگەی مەرزی باشماخەوە سەرجەمیان گەڕانەوە شارەكانی خۆیان لە ئێران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەروێشانەی كە هاتبوون، سەرجەمیان ناسنامەیان لێوەرگیرابوو، لە لایەن ئاسایشەوە كە ژمارەیان 793 دەروێش بوون، هاوكات دوای گەڕانەوەیان ناسنامەكانیان پێدراوەتەوە، پاشان گەڕاونەتەوە بۆ ئێران، هەروەها ئەنجامدانی پشكنینیان بۆ نەكراوە چونكە بەگوێرەی رێنماییەكان پشكنین تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە دێنە ناوخاكی هەرێم و ئەوانەی دەڕۆنە دەرەوە لە دیوی ئێران پشكنینیان بۆ دەكرێت.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا حاڵەتێكی چاوەڕواننەكراوبوو، هاوكات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە ئاگادار نەكراینەوە بۆیە بەوشێوەیە بەسەرماندا تێپەڕی، بەڵام بۆ هەر حاڵەتێكی دیكەی لەوشێوەیە بێگومان رێوشوێنی توند دەگرینە بەر و هەماهەنگی زیاترمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی دەبێت بۆ رێگەگرتن لە دووبارە نەبوونەوەی حاڵەتی لەم جۆرە لە هەركات و ساتێكدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









