“نزیكهى 300 گوندى بادینان بههۆى بۆردومانهكانى توركیاوه چۆڵبوون”

بۆردومانكردنى گوندێكى ههرێمى كوردستان لهلایهن سوپاى توركیاوه | فۆتۆ: Shaho Qandili
SNN – مهودا مستەفا
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیهنێت: لە سێ بۆ چوار ساڵی رابردوودا دەوڵەتی توركیا 823 جار بۆردوومان و تۆپبارانی هەرێمی كوردستانی كردووە، بەوتەی شایەتحاڵێكی سنووری بادینانیش، “لە ساڵی 1996 تاوەكو ئێستا لەو سنوورە نزیكەی 300 گوند بەهۆی شەڕ و پێكدانی نێوان پەكەكە و توركیا چۆڵكراوە”.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە 1ى كانونى دووهمى ساڵى 2016 تاكو 31ى كانونى یهكهمى 2018، دەوڵەتی توركیا 398 جار بە فڕۆكەی جەنگیی بۆردوومانی ناوچە سنوورییەكان و گوندەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە، هەروەها 425 جار تۆپبارانی ئەو ناوچانەی كردووە، لە بۆردوومان و تۆپبارانهكانیشدا 288 گوند كراونەتە ئامانج”.
شایەتحاڵێكی سنووری ئامێدیش كە لەبەر دۆخی ئەمنی ناوچەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات لهو بارهیهوه به SNNى راگهیاند: “لە ساڵی 1996 تاوەكو ئێستا نزیكەی 300 گوند و دێهات لە سنووری بادینان و زاخۆ بەهۆی هێرشی توركیاوە چۆڵكراون لە ماوەی سێ ساڵی رابردووشدا 26 هاووڵاتی مهدهنى لە ناحیەی شیلادزێ بەهۆی ناكۆكیيەكانی توركیا و پەكەكە بوونەتە قوربانی، بەهۆی ئۆپراسیۆنەكەی ئەمدوایيەش سێ هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون”.
لە ساڵی 2003 پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بڕیاری ژمارە 37ی دەركرد كه تایبهته به دەركردنی سوپای توركیا، دەقی بڕیارەكە دهڵێت: “ئەنجومەن داوادەكات، لە هێزی ئاشتیپارێز P.M.F (توركیا ئەو ناوەی لە هێزەكەی ناوە)، كۆتایی بە هەبوونی خۆی لە هەرێم بهێنێت و بگەڕێنەوە بۆ كۆماری توركیای دۆست، چونكه ئەرك و مافی خۆی تەواوكردووە”.
لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار، بە هەڵمەتی واژوو كۆكردنەوە، بە پێشكەشكردنی یاداشت لەلایەن هاووڵاتییان و رێكخراوەكان و پەرلەمانتارانەوە، داوای جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە كراوە، بەڵام ئەو بڕیارە لەسەر كاغەز مایەوە پاش 17 ساڵ هێشتا جێبەجێ نەكراوە.
بەپێی ئامارێكی نافەرمی كە دەست SNN كەوتووە، ” لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیا زیاتر لە 170 هاووڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









