هەرکەسێک لەپارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوورەوە بێتە هەولێر 50 هەزاری بۆ پشکنینی کۆرۆنا لێ وەردەگیرێت

کۆنگرەی رۆژنامەوانی پارێزگای هەولێر
SNNـ مەودا مستەفا
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەێنێت له ههفتهی داهاتوو ههر هاووڵاتیهک بێته ناو شاری ههولێر، دهبێت له بازگهکان پشکنینی کۆرۆنا بکات کە نرخەکەی 50 ههزار دینارە بەتایبەت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشوورەوە دێنە هەرێمی کوردستان، بەڵام میکانیزمەکە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم جیاوازەکە رەنگە نرخەکە لەنێوان 10 بۆ 25 هەزاردابێت.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند :”لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سەرقاڵی میکانیزمێکی نوێین کە لەهەفتەی داهاتووەوە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت، لەمەودوا لە هەموو بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر پشکنین دادەنێین، ئەو هاووڵاتییەی دەیەوێت داخڵی هەولێر بێت بە نرخێکی دیاریی کراو پشکنینی بۆ دەکرێت کە لە 50 هەزار دینار تێناپەڕێت بەتایبەت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لەپارێزگاکانی عێراقەوە دین، لەوانەیە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان میکانیزمەکە جیاوازی هەبێت، ئەوانەی دێن لەمەودوا تەنها پشکنین دەکەن و پێویست بە هەماهەنگی پێشوەختە ناکات بۆ هاتنە ناوەوە، ئەمەیش بۆ ئەوەیە جوڵەی ئابووریی و بازرگانیی لە شاری هەولێر نەوەستێت چونکە داخستنی ئەو رێگەیانە کاریگەری لەسەر بازاڕ و ئابووری هەبووە”.
فرسەت سۆفی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: “ئەگەر خێزانێک لە یەک ئۆتۆمبیلدابن و پێکەوە بێنە هەولێر تەنها یەک کەسیان وەک نموونە وەردەگیرێت و پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی تێچووەکە زۆر نەکەوێت لەسەر هاووڵاتییان”.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 160 هەزار و 495 کەس پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ کراوە و نۆ هەزار و 455 تووشبوو تۆمارکراوە کە لەو ژمارەیە، دوو هەزار و 373 کەسیان لەپارێزگای هەولێرە.
تا ئێستا 326 کەس لەهەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە کە 54یان نیشتەجێی سنووری پارێزگای هەولێر بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









