
قەتەڕ
SNN
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا تووشی گەورەترین پاشەکشەی ئابووری دەبن بەراورد بە 50 ساڵی رابردوو.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا هۆکاری ئەو پاشەکشەیە بۆ دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێنێتەوە کە تا ئێستاش لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی دیکەش بە هۆکارێکی دیکە دادەنێت.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە ئەمساڵ ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە رێژەی 5.7% پاشەکشە بکات.
ئەمە سەرباری ئەو پاشەکشەیەی کە مانگی نیسانی رابردوو بە رێژەی 2.4% کردبووی.
هاوکات هۆشداریش دەدات سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری و بێکاری و دروستبوونی گرفتی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو ناوچانە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









