تەرمێک لەنزیک شوێنی دیارنەمانی ژنە ئەکتەرێکی ناودار دەدۆزرێتەوە

ژنە ئەکتەری بەناوبانگی زنجیرە دراماکانی گلیی (نایا ریڤێرا)
SNN-
تەرمی کەسێک لەئاودا دۆزراوەتەوە کە رەنگە هی ژنە ئەکتەری بەناوبانگی زنجیرە دراماکانی گلیی (نایا ریڤێرا) بێت کە لەگەڵ کوڕەکەیدا لەگەشتێکدا بوون بۆ ناو ئاوی پیرۆ لەنزیک لۆس ئەنجلۆس.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی ڤینتۆرا دەڵێت: “تەرمێکیان دۆزیوەتەوە لەو شوێنەی بۆ چارەنووسی ژنە ئەکتەر نایا گەڕاون کە بە رۆڵی سانتانا لۆپیز لەدراماکانی گلیی بەناوبانگە”.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هەفتەی رابردوو وتیان رەنگە ریڤێرا خنکا بێت پاش ئەوەی کوڕە تەمەن ٤ ساڵەکەیان بەزیندویی لەناو ئەو بەلەمەدا دۆزییەوە کە بەکرێ گرتبوویان.
کوڕەکەی بەپۆلیسی وتووە لەگەڵ دایکی مەلەیان کردووە، کاتێک ئەم گەڕاوەتەوە بۆ ناو بەلەمەکە دایکە 33 ساڵەکەی لەگەڵدا نەبووە و نازانێت چی لێ بەسەرهاتووە.
ریڤێرا بۆ ماوەی 6 وەرز بەشداری زنجیرە دراماکانی گلیی کرد کە ساڵی 2015 کۆتا ئەڵقەی تۆمار کرا و رووداوەکانی باسی خوێندنگەیەکی کچان دەکات.
رۆژی سێشەممەی رابردوو ریڤێرا لەئەکاونتی خۆی لەتویتەر وێنەیەکی لەگەڵ کوڕەکەی بڵاوکردەوە و لێی نووسیوە “تەنیا هەردووکمان”.

دایکی نایا لەکاتی گەڕان بەدوای تەرمی کچەکەیدا

دوا وێنەی نایا و کوڕەکەی
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









