بۆ گێڕانەوەی ئەو ئامێرانەی لە نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە براون سکاڵا تۆمار دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی بوونی بەڵێندەری سەرەكی و بەڵێندەری دووەم لە جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەی بریندارانی چەكی كیمیایی، ئەو كەسانەی كاریان لە پڕۆژەكەدا كردوە تا ئێستا پارەیان وەرنەگرتوە، لەبەرامبەردا ژمارەیەك ئامێری پزیشكی ناو نەخۆشخانەكەیان بردووە، بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتەكەش لە دادگا سکاڵامان تۆمارکردووە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی نەخۆشخانەی چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی كراوەتەوە بەڵام لە ئێستادا بەشێك لە نەخۆشخانەکە سودی لێوەردەگیرێت، ئەوەش بەهۆی بوونی بەڵێندەری سەرەكی و بەڵێندەری دووەم، ئەو كەسانەی كاریان لە پڕۆژەكەدا كردوە و پارەكانیان وەرنەگرتوە، لەبری پارەكانیان هەستاون بە بردنی ئامێرە پزیشكییەكان لەلایەن ئەو كەسانەی قەرزیان لای بەڵێندەری سەرەكی نەخۆشخانەكەیە تائێستاش ئەو گرفتە چارەسەرنەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوبەناو رۆژانە ژمارەیەك لە خاوەن پیشە و هاووڵاتیان سەردانمان دەكەن و باس لەوە دەكەن پارەیان لای بەڵێندەری سەرەكی دروستكردنی نەخۆشخانەكەیە، كەئێمە پێشتر ئاگاداری ئەوبابەتە نەبووین، و بەڕێوەبەری پێشووتری تەندروستی هەڵەبجە وردەكاری پرۆژەكە و چۆنیەتی كاركردن تیایدا ئاگادارە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی ئەو كێشانەی كە پەیوەستە بە بەڵێندەران و هەروەها بردنی ژمارەیەك ئامێر و پێداویستی پزیشكی ناو نەخۆشخانەكە لەلایەن ئەو كەسانەی قەرزیان لای بەڵێندەری پرۆژەكەیە، لە دادگا دۆسیەمان بۆ كردوەتەوە و داوامان كردوە لە زووترین كاتدا ئامێرە پزیشكییەكان بۆ نەخۆشخانەكە بگەڕێندرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رێكارێك دەگرینەبەر.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









