له سلێمانى هیچ تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرددا نه‌ماوه

نه‌خۆشخانه‌یى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) له سلێمانى تایبه‌ت به كۆرۆنا | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى رایگه‌یاند: له ئێستادا هیچ نه‌خۆشێك له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرددا له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له سلێمانى نه‌ماوه، وتیشى: “رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى به SNN ى راگه‌یاند: “رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له شارى سلێمانى رووى له دابه‌زین كردووه، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى چاكبوونه‌وه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه”.
وتیشى: “یه‌كێك له هۆكاره‌كانى به‌رزبووه‌نه‌وه‌ى رێژه‌ى چاكبوونه‌وه بریتیه له‌وه‌ى چاكبووه‌وانى پێشووى كۆرۆنا پلازماى خوێن ده‌به‌خشنه تووشبووان بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر خۆپارێزى هاووڵاتییان به‌م جۆره‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێشبینى ده‌كه‌ین له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا هه‌واڵى خۆش رابگه‌یه‌نین، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین زیاتر پابه‌ندبن تاوه‌كو ئه‌م دۆخه به سه‌ركه‌وتووى تێبپه‌ڕێنین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له ئێستادا چه‌ند نه‌خۆشى تووشبوو له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرددان له سلێمانى؟ هێرش سه‌لیم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌مڕۆ و دوێنێش هیچ نه‌خۆشێك پێویستى به ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد نه‌بووه، له ئێستادا هیچ تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرددا نیيه”.
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌باره‌ى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ڕێگه‌ى خوێنه‌وه كه له ئێستادا زۆر بڵاوه روونیكرده‌وه: “ئه‌و پشكنینه به‌شێكى زۆرى هاووڵاتییان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، به‌ڵام له راستیدا متمانه‌پێكراو نیه و ئه‌نجامه‌كه‌ى زۆركات دروست ده‌رناچێت، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێت كه به‌ته‌واوه‌تى چاكبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت پلازماى خوێن ببه‌خشن، تاكه پشكنینێك كه ئه‌نجامه‌كه‌ى دروست ده‌رده‌چێت و تایبه‌ته به ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌و پشكنینه‌يه كه له‌ڕێگه‌ى لوته‌وه ده‌كرێت”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا له شارى سلێمانى 6 هه‌زار و 668 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 3 هه‌زار و 321 تووشبوو ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، له ئێستادا 3 هه‌زار و 76 تووشبوو له‌ژێر چاودێریدان و 280 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان 9 هه‌زار و 695 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









