بانكى خوێنى هه‌ڵه‌بجه 10 مانگه چاوه‌ڕێى وه‌ڵامێكى وه‌زیرى داراییه

وه‌رگرتنى پلازماى خوێن له كه‌سێكى چاكبووهوهى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د/ SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌ى 10 مانگە بە نووسراوی فەرمی داوا لە وەزیری دارایی كراوە بڕه پارەیه‌ك بۆ كڕینی ئامێری تایبەت بە پێداویستییەكانی بانكی خوێن دابینبكات، بەڵام بەبێ بیانوو وەزیری دارایی وەڵامی نووسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ناداتەوە.
ناسیح عەبدولڕەحیم، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “رۆژانە خەڵكانێكی زۆر سەردانی بانكی خوێنی هەڵەبجە دەكەن بە مەبەستی به‌خشینى پلازما بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا كە لە ئێستادا پلازما وەك رێگایەك بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی كەمتەرخەمی وەزیری دارایی و ستافەكەی ئیشوكاری بانكی خوێنی هەڵەبجە وەك پێویست بەڕێوەناچێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ئامێری تایبەت بە جیاكردنەوەی پلازمای خوێن و كۆمەڵێك پێداویستی دیكە”.
وتیشى: “ئێمە 10 مانگە بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی تەندروستی كردووە و هاوكات وەزارەتی تەندوستی بە نووسراوێكی دیكە داواكارییەكەی ئێمەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە بە دابینكردنی بڕی 342 ملیۆن و 392 هەزار دینار، تایبەت بە كڕینی ئامێر و پێداویستی پزیشكی بۆ سەنتەری بانكی خوێنی هەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا وەزیری دارایی وەڵامی داواكاریی و نووسراوەكانی نەداوینهتەوە، لەكاتێكدا لە چەند رۆژێكی كەمدا وەڵامی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شاری دیكەی داوەتەوە و بڕی پارەی پێویستی بۆ تەرخانكردوون”.
بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین هەر نەخۆشێكی كۆرۆنا بەهۆی دواكەوتنی پلازما گیان لەدەستبدات وەزیری دارایی بە بەرپرس دەزانین، چونكە بەهۆی نەبوونی ئامێری تایبەت بە جیاكردنەوەی پلازما دەبێت بۆ هەر بوتڵێك خوێن ماوەی 24 كاتژمێر چاوەڕێبكەین، لەكاتێكدا ئەگەر ئامێرمان هەبێت لەماوەی 30 خولەكدا پلازمامان دەستدەكەوێت، بۆیه داوا لە هەموو هاووڵاتییانی هەڵەبجە و كەسوكاری نەخۆشانی كۆرۆنا و نەخۆشانی سالاسیمیا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و رۆژنامەنوسان دەكەین بێدەنگی بشكێنن ئەوەش لە پێناو تەندروستی خۆیان و كەسوكاریاندا”.

ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى دابینكردنى پاره بۆ بانكى خوێنى هه‌ڵه‌بجه

دابینكردنى پاره له‌لایه‌ن وه‌زیرى داراییه‌وه بۆ مه‌به‌ستى هاوشێوه بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان

دابینكردنى پاره له‌لایه‌ن وه‌زیرى داراییه‌وه بۆ مه‌به‌ستى هاوشێوه بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









