“وەرگرتنى پارەی پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتەوە لە بازگەکان نایاساییە”

وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەنێت: “بەپێى دەستورى عێراقى خزمەتگوزارى تەندروستى دەبێت بۆ هاووڵاتیان بێ بەرامبەر بێت، ئەوەشى باس لە وەرگرتنى پارە دەکرێت لە بازگەی هەولێر بەناوى پشکنینى کۆرۆناوە ئەگەر بە ناوى حکومەتەوە بێت ئەوا کارێکى تەواو نایاساییە”.
جەلال محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بە SNNی راگەیاند: “پەرلەمان و حکومەتیش لە بەرامبەر پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى تەندروستى ناتوانن هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتیان وەربگرن چ جا پارێزگارێک، مەگەر لە کاتێکدا بکرێتە پرۆژەیەک و بدرێتە کەرتى تایبەت”.
وتیشى: “لە دەستورى عێراقیدا هاتوە نابێت حکومەت هیچ بڕە پارەیەک لە بەرامبەر پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى تەندروستى لە هاووڵاتیان وەربگیرێت، ئەگەر ئەو پشکنینەى باس دەکرێت لە بازگەى هەولێر دابنرێت و لایەنى حکومى سەرپەرشتى بکات و نەدرێـتە کەرتى تایبەت کارێکى نایاساییە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە، دوێنى دووشەممە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لەمەودوا لە هەموو بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر پشکنین دادەنێین، ئەو هاووڵاتییەی دەیەوێت داخڵی هەولێر بێت بە نرخێکی دیاریی کراو پشکنینی بۆ دەکرێت کە لە 50 هەزار دینار تێناپەڕێت بەتایبەت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لەپارێزگاکانی عێراقەوە دێن، لەوانەیە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان میکانیزمێکی جیاوازی هەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









