
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایده‌كات كه واز له كارى په‌رله‌مانتارى ده‌هێنێت، ده‌شڵێت: “شتێك به‌ناوى په‌رله‌مانى كوردستان لاى من بوونى نه‌ماوه”.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 7 ئایاری، به ده‌نگى 57 په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندى لێ وه‌رگیرایه‌وه، له رۆژى 15ى حوزه‌یران رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره دا، دواتر له رۆژى 12ى تهمموز، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركرد، به تۆمه‌تى جوێندان و سوكایه‌تى كردن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سۆران عومه‌ر به SNN ى راگه‌یاند: “په‌رله‌مانى كوردستان بوونى نه‌ماوه لاى من بۆیه بڕیارمداوه ده‌ستبه‌ردارى كارى په‌رله‌مانتارى ببم و وازبهێنم”.
وتیشى: “سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بێ ده‌سه‌ڵاته، دوو جێگرى ده‌سته‌مۆى گوێڕایه‌ڵى بێ ئیراده‌ى هه‌یه كه په‌رله‌مانیان بى ئه‌رزش كردووه بۆ حكومه‌تێكى ئه‌منى مووچه‌بڕ هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و بڕیاره‌م داوه ”.
پێشتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره به SNN ى راگه‌یاندبوو: “بڕیارى ده‌ستگیركردنى من ته‌نیا شانۆییه‌كى سیاسییه كه له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه دروستكراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاماده‌نیم بچمه به‌رده‌م دادگا”.
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 15ى حوزه‌یران، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر ده‌ركرد.
سۆران عومه‌ر هه‌مان رۆژ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسینێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: “پاش ئەوەی بەنایاسایی کۆبوونەوەی 7ى ئایار، ئەنجامدرا بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەر بەندە، پاشان بڕیاری ژمارە 4ی لێکەوتەوە، لە 19ى ئایارى 2020 تانەیەکم ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کرد و داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییەم کرد، پشت بەستوو بەمادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، لەپێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان تاوه‌کو ئەم بڕیارە نایاساییە نەبێتە پێشینەکی نایاسایی خراپ کە مەترسی بوو بۆ کاری پەرلەمانی و پێشێلی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و ئازادی بیروڕا، سوپاس بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 4ی ھەڵگرتنی پارێزبەندی، سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی کە دژی بڕیارەکە بوون و پشتیوانی ھەڵوەشاندنەوەی بوون تاوه‌کو ئەم کارە بە بەکارھێنانی زۆرینەیەکی ناسایی نەبێتە پێشینەیەکی خراپ”.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









