
دۆخی تەندروستی سەیدسادق
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت ئامارەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە قەزای سەیدسادق ڕوولە بەرزبوونەوەدەكات و تا ئێستا15 كەس گیانیانلەدەستداوە و بەدەیانی دیكەش باری تەندروستیان ناجێگیرە، قایمقامێتی قەزاكەش بە نوسراوی فەرمی داوای بە دەمەوەهاتن لە پارێزگای سلێمانی دەكات بەوەی كە “فریای تەندروستی سەیدسادق بكەون”.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق بەSNNی ڕاگەیاند: دۆخی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكات بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە قەزاكەماندا، هەموومانی تووشی شۆككردووە، بەجۆرێك ئەوەی لە تواناماندا هەبووە لەڕووی هۆشیاری و پێدانی رێنمایی تەندروستی بەهاووڵاتییان جێبەجێمانكردوون، بەڵام زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لای ئێمە تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك هەوڵێك بۆئەوەی كەلێكۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوون بەكۆرۆنا بكرێت لەقەزاكەماندا و بەرچاوڕوونی زیاترمان پێبدرێت بەنوسراوی فەرمی داوان لە پارێزگای سلێمانی كردووە بێن بەدەم تەندروستی سەیدسادقەوە بۆ ئەوەی لەوەزیاتر مەرگی ئازیزانمان نەبینین كە لە ئێستادا بەدەیان تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەكوچە و كۆڵانەكانی سەیدسادق هەن و هەڵگری ڤایرۆسەكەن.
لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق، ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە تائێستاش لەلایەن بەشێكی زۆری هاووڵاتیانەوە ڕێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست جێبەجێناكرێن و تەنانەت لای هەندێك هاووڵاتیاتی هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەنەبوو دەزانن، ئەمە وایكردووە كە دۆخی قەزای سەیدسادق بگاتە ئەم ئاستە مەترسیدارە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









