بەهۆی پێدانی زانیاری بەئەمریکا لەسەر قاسم سلێمانی، ئێران هاووڵاتییەک لەسێدارە دەدات

قاسم سلێمانی
SNN
ئەمڕۆ 14 تەمموز ئێران هەواڵی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئێرانی راگەیاند، بەهۆی پێدانی زانیاری لەسەر بەرنامەی مووشەکی ئێران بە CIAو ئاشکراکردنی جوڵەو شوێنی قاسم سلێمانی، کە لەسەرەتاکانی 2020 کوژرا.
سایتی میزان-ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردەوە لە زاری غوڵام حسێن ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، تێیدا ئاماژە بەناوی رەزا عەسکەری دەکات، کە یەکێکبوو لە سەرپەرشتیارانی بەرنامەی بۆشای ئاسمانی ئێرانی و ماوەی 4 ساڵە خانەنشین بووە، بەڵام بەهۆی پێدانی زانیاری بە CIA هەفتەی رابردوو لە سێدارە درا.
لە درێژەی قسەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ئاماژە بە رەزا عەسکەری دەکات و دەڵێت :ئەو یەکێکبوو لە پلەباڵاکانی بواری سەربازی لە دەزگای بۆشای ئاسمانی ئێراندا و لە ساڵی 2016دا خانەنشین کرا، زانیاری تەواوی لەسەر بەرمانەی مووشەکەی ئێران هەبوو، بۆیە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا زانیارییە مووشەکییەکانی ئێرانی بە ئەمریکا داوەو هەروەها جوڵەی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانیشی بە ئەمریکا وتووە لە سوریا و عێراق.
بۆیە پاش لێکۆڵینەوەی دادگا لە رەزا عەسکەری، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو بە تۆمەتی خیانەتی گەورەی نەتەوەی و هەفتەی رابردوو سزاکەی بەسەردا جێبەجێکراو لە سێدارە درا.
لە سەرەتاکانی مانگی کانوونی دووەمی 2020 و پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جوڵەو شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فرۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمان و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکەی تێدا کوژرا، لە ئەنجامداو دوای چەند رۆژێک ئێران بەچەند مووشەکێک بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی دایەوە بەبێ بوونی هیچ زیانێکی مرۆیی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
20كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









