تووشبوویەكی كۆرۆنا دوای 20 خولەك لەگیانلەدەستدانی دووبارە ژیانی بۆ گەڕایەوە

(تەلیعە فایەق)ی تەمەن 63 ساڵ
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئێوارەی ئەمڕۆ توشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی، كە تەمەنی 63 ساڵە، پاش گیانلەدەستدانی بۆ ماوەی زیاد لە 20 خولەك، بەڵام لەكاتی گواستنەوەی تەرمەكەی بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی شۆڕش دووبارە ژیانی بۆ گەڕایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرایەوە، پزیشكێكیش لەڕووی زانستییەوە باس لە حاڵەتەكە دەكات.
یەكێك لەو كەسە نزیكانەی كە لەگەڵ تووشبووەكەدایە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو خزمەمان كە ماوەی 20 ڕۆژە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە پێیان ڕاگەیاندین كە گیانی لەدەستداوە و ئامادەکاری کرا بۆ ئەوەی بیگوازینەوە بۆ سادخانەی نەخۆشخانەی شۆڕش.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی گواستنەوەی تەرمەكەدا لەلایەن یەكێك لەو كارمەندانەی ئەركی گواستنەوەی تەرمە، پێمان ڕاگەیەندرا كە ئەم تەرمە هەناسەیەكی داوە، پاشان دووبارە بردمانەوە بۆ پشكنین، دەركەوت كە ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە و دەستیكردووەتەوە بە هەناسەدان.
كەسە نزیكەكەی ئەو تووشبووەی كۆرۆنا ئەوەشی خستەڕوو، زیاد لە 20 خولەك ئەو خزمەی من هەناسەی لێبڕابوو لەو كاتەشدا سەرجەم ڕێكکارەكانی تایبەت بە وەرگرتنەوەی تەرمەكەیم بە كۆتا گەیاند، بەڵام لە ئێستادا دووبارە ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام پزیشكەكان پێیانوتووین تەنها توانای هەناسەدانی هەیە و مێشكی لەكار كەوتووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەو تووشبووە، ناوی (تەلیعە فایەق)ە و تەمەنی 63 ساڵە و خەڵكی گوندی خاكوخۆڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجەیە و هاوسەرەكەشی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام چاكبووەتەوە.
د. خالید عەبدوڵا، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی، بۆ SNNی ڕوونكردەوە، لە ڕووی زانستی پزیشكییەوە دەكرێت حاڵەتی لەو شێوەیە ڕووبدات، چونكە كاتێك مرۆڤێك بە تەواوەتی گیانلەدەستدات سەرەتا مێشكی لەكار دەكەوێت دواتر دڵی پاشان سییەكانی، بۆیە دەكرێت ئەو تووشبووەی كۆرۆنا یەكێك لەو بەشانەی جەستەی لەكاركەوتبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی سییەكانی لەكار نەكەوتوون دووبارە هەناسەی بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا ئەگەر مێشكی لەكار كەوتبێت ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ئەو كەسە زۆر ئەستەمە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









