وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەرزكردنەوەی پلەی سەربازی

وەزارەتی پێشمەرگە
SNN- مەودا مستەفا
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینی كردنە لە دۆسییەی ئەو ئەفسەرانەی كە وادەی پلە بەرزكردنەوەیان تێپەڕیوە و تاوەكو ئێستا پلەكانیان وەرنەگرتووە لیژنەیەكیش پێكهاتووە بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە فایل و دۆسییەكانیان.
ئەمرۆ چوارشەمە سەرچاوەیەك لەنێو وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەساڵی 2017 بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەران لە وەزارەتی پێشمەرگە وەستاوە ئەوەی لەسەر ئێمەبێت وەكو پێشمەرگە كردوومانە، ئەویش بە پێشكەشكردنی لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی كە وادەی بەرزكردنەوەی پلەكانیان هاتووە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران بەبیانووی نادروستی لە بروانامە و پلەوپایە بۆیە تاوەكو ئێستا فەرمانەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرنەچووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لە ئێستادا لەسەردەمی كابینەی نۆیەمی حكومەت هەرێمی كوردستان وەزیری نوێی پێشمەرگە دووبارە لیژنەیەكی پێکهێناوە بۆئەوەی پێداچوونەوە بەتەواوی ئەو فایلانە بكاتەوە كە لەساڵەكانی 2017 و 2018 و 2019 ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كرابوو، وەزارەتی پێشمەرگە دوای وردبینیكرد جارێكی تر ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکاتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









