كرێنشینان 11 ساڵه چاوه‌ڕوانى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوونن لە سیته‌ك و زڕگوێز

پرۆژەی کرێنشینان لە سیتەک | فۆتۆ: SNN
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه ماوه‌ى 11 ساڵه نه‌توانراوه 1500یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له زڕگوێز و سیته‌ك ته‌واوبكرێت و بدرێته كرێنشینان، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانیش ده‌ڵێت “پڕۆژه‌كان هێنده كۆن بووه سه‌ر له‌نوێ پێویستى به نۆژه‌ن كردنه‌وه‌یه”.
به‌رهه‌م قه‌ره‌داغى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینان به SNNى راگه‌یاند :”له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 250 هه‌زار كرێنشین بوونى هه‌یه، تاوه‌كو ئێستاش 192هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان و كرێنشینان دروستكراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و ژماره‌یه ته‌نها 564 یه‌كه‌یان دراوه به كرێنشینان كه به‌قیستى درێژخایه‌ن و مانگانه 100 هه‌زار دیناریان لێ وه‌رده‌گیرێت”.
وتیشى” ماوه‌ى 11 ساڵه نه‌توانراوه 1500یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى زڕگوێز و سیته‌ك ته‌واو بكرێت كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پڕۆژانه بۆ كرێنشینان دروست كراوه به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پلان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نیشته‌جێبوون و كه‌مته‌رخه‌مى وه‌زاره‌تى دارایى نه‌توانرا ئه‌و پرۆژانه ته‌واوبكرێت گرفتى كرێنیشنان چاره‌سه‌ربكرێت كه‌زۆربه‌یان له دۆخێكى ناهه‌مواردان و ڕۆژانه ده‌یان كه‌س په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه ناتوانن كرێ خانوو دابین بكه‌ن په‌نا بۆ خۆكوشتن یان فرۆشتنى ئه‌ندامى جه‌سته‌یان ده‌به‌ن به‌داخه‌وه ئه‌وه ڕاستییه‌كى تاڵه و ده‌بێت بوترێت”.
” یه‌كه‌كانى زڕگوێز و سیته‌ك پێویستى به 19 ملیار دیناره بۆ ته‌واو كردنى و چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى داراین بۆ خه‌رج كردنى ئه‌و بودجه‌یه”
پێشڕه‌و كه‌مال، جێگرى به‌ڕێوەبه‌رى گشتى ڕێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێبوونى سلێمانى به SNNى ڕاگه‌یاند :” یه‌كه‌كانى زڕگوێز و سیته‌ك به دووقۆناغى كارى تێدا كراوه له‌ڕووى بیناوه پرۆژه‌كه ته‌واوبووه كه ته‌نها كاره خزمه‌تگوزاریه‌كانى ماوه ئه‌وه‌یش زۆربه‌ى ته‌واوبووه له‌ئێستا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه بهتهواوكراوى بدرێته کرێنشینان پێویستمان به 19 ملیار دیناره داوامان له وه‌زاره‌تى دارایى كردووه مانگى یه‌ك ملیارمان بۆ خه‌رج بكات بۆ هه‌ردوو پرۆژه‌كه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه ئه‌ویش به هۆى ئه‌و دۆخه ئابوورییه كه ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى تێكه‌وتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “تێچووى گشتى هه‌ردوو پرۆژه‌كه 46ملیار دیناربوو كهقهیرانى دارایى و شه‌ڕى داعش و دابه‌زینى نرخى نه‌وت هۆكار گه‌لێك بوون نه‌توانرا پرۆژه‌كه له‌كاتى خۆیدا ته‌واو بكرێت بدرێته كه‌سانى شایسته”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









