لە گه‌رمیان خزمەتگوزاری تەندروستی دەگەیەنرێتە تووشبووانی کۆرۆنا لە ماڵەکانیاندا

وێنە: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ هاووڵاتیان و هاوكاریكردنى ته‌ندروستیی گه‌رمیان، مامۆستایان و خوێندکارانی به‌شه پزیشكییه‌كانی گەرمیان سەردانى تووشبووانی کۆرۆنا ده‌كه‌ن له ماڵەکانیاندا و خزمه‌تگوزارى پزیشكی‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هاوكات بۆردێكى راوێژكارى ده‌روونیش هاوكارى تووشبووان دەکات.
د. چیا محه‌مه‌د راگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى كه‌لار به SNNی راگه‌یاند: دواى زۆربوونى ژماره‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له گه‌رمیان و نه‌مانى جێگا له نه‌خۆشخانه‌كان، په‌یمانگاكه‌مان ژماره‌یه‌ك تیمى گه‌ڕۆكی بۆ سەردانیکردن و پێشکەشکردنی چارەسەری تەندروستی تووشبووانی کۆرۆنا پێکهێنا کە له مامۆستایان و خوێندکارانی هه‌ردوو به‌شى شیكاریی نه‌خۆشییه‌كان و په‌رستیارى پێکدێن.
وتیشى: پڕۆژه‌كه‌مان ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ته‌ندروستیی گەرمیان كرد و له‌لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه لایه‌نى ماددى پڕۆژه‌كه له‌ئه‌ستۆ گیرا و له ئێستا تیمه‌كانمان دواى راهێنان ده‌ستیانكردوه به سه‌ردانى مه‌یدانى ئه‌و خێزانانه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا یان گومان ده‌كه‌ن ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌بێت.
د. چیا محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا ناوى ئه‌و كه‌سانه‌مان وه‌رگرتووه كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسهكەن و رۆژانه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌ین، ئهوانەی پێویستیان پێیبێت تیمه‌كان به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و پشكنینیان بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ ڤایرۆسه‌كه به‌كارده‌هێندرێت پێشكه‌شى تووشبووه‌كانی ده‌كه‌ن. هاوكات ئه‌وانه‌ى گومانیان هه‌یه ده‌توانن په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تیمه‌كان رێنماییان بكه‌ن.
له لایه‌كى دیكه‌وه بۆردێكى ڕاوێژكارى ده‌روونى کە له ژماره‌یه‌ك گه‌نجى شاره‌زا پێکهاتووە، بڕیاره له چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی تووشبووان بکات و لە رووی دەروونییەوە هاوکاری تووشبووان بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە له سنوورى گه‌رمیان هاوشانی لایه‌نى ته‌ندروستى، ژماره‌یه‌ك گه‌نجى خۆبه‌خش و خێرخواز هاوكارى بۆ ته‌ندروستى كۆده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو ئێستا به به‌هاى ده‌یان هه‌زار دۆلار ئامێرى هه‌ناسه‌دان و پێداویستى پزیشكیان پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا كردووه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









