“بووكهكهى داعش” ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى ناسنامه‌كه‌ى بكات

شه‌میمه بیگوم | فۆتۆ: ABC
SNN-
دادگاى به‌ریتانیا بڕیاریدا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شه‌میمه بیگوم كه به “بووكهكهى داعش” ناسراوه، بۆ ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى ئاماده‌بێت له دادگاییه‌كه‌یدا، پارێزهرهكهشى ده‌ڵێت: “هه‌رگیز رێگه نه‌دراوه شه‌میمه له‌سه‌ر زارى خۆیه‌وه چیرۆكه‌كه‌ى باس بكات، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه خۆى قسه بكات.”
شه‌میمه له‌ساڵى 1999 له به‌ریتانیا له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نى 15 ساڵیدا و له شوباتى ساڵى 2015، په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه كرد له سوریا، له‌ساڵى 2019 پاش ئه‌وه‌ى داعش رووخا خواستى خۆى بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستى شه‌قام و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌نگدانه‌وه‌ى لێكهوتهوه و ناڕازیبوونى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا، له شوباتى ساڵى 2019 ناسنامه‌ى به‌ریتانى لێوهرگيرایهوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته.
پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له ساڵێك دادگاى به‌ریتانیا تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى بۆ بڕیاره‌كه‌ى كرد كه له‌سه‌ر خواست و سكاڵاى حكومه‌تى به‌ریتانیا درابوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى هاووڵاتیبوون له شه‌میمه، به‌و بیانووه‌ى “هه‌رگیز رێگه‌نه‌دراوه خۆى باسى چیرۆكه‌كه‌ى بكات و له دادگا ئاماده‌نه‌بووه كه ئه‌مه‌ش نایه‌كسانى بڕیاره‌كه نیشانده‌دات”، هه‌ربۆیه دادگاى به‌ریتانیا بڕیاریدا “شه‌میمه بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ى له دادگایی وه‌رگرتنه‌وه‌ى ناسنامه‌كه‌یدا ئاماده‌بێت و وته‌ى لێ وه‌ربگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر له سوریا بێت ناتوانرێت رووى راسته‌قینه‌ى چیرۆكه‌كه‌ى ببیسترێت و بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت”.
شه‌میمه ئێستا ته‌مه‌نى 20 ساڵه و له كه‌مپى (رۆژ) له رۆژئاواى كوردستان نیشته‌جێیه كه تایبه‌ته به خێزانى چه‌كدارانى داعش.
بڕیاره‌كه‌ى دادگاى به‌ریتانیا ناڕه‌زایه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌ى لێكهوتهوه و له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، “بڕیاره‌كه زۆر بێهیواكهره و رێكارى ئه‌منى پێویست ده‌گرینه‌به‌ر له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی”.
دانیاڵ فرونهر، پارێزه‌رى شه‌میمه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “شه‌میمه هیچكات هه‌لى ئه‌وه‌ى پێنه‌دراوه كه چیرۆكه‌كه له‌سه‌ر زارى خۆیه‌وه باس بكات، هه‌رگیز ناشترسێت له‌وه‌ى كه رووبه‌ڕووى دادگاى به‌ریتانیا ببێته‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانیان دادپه‌روه‌رانه بێت، به‌ڵام بڕیاردان له‌سه‌رى له دووره‌وه هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كى تێدا نییه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژى بۆریس جۆنسن سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌ڵێت: “هه‌رچه‌نده ئێمه قسه له‌سه‌ر كه‌یسى كه‌سیى ناكه‌ین، به‌ڵام حكومه‌ت هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌منییه‌تى وڵات نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه”.
هه‌رچه‌نده بڕیارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شه‌میمه دراوه، به‌ڵام به‌هۆى وه‌ستانى گه‌شته‌كان بۆ به‌ریتانیا تا ئێستا نه كاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى و نه كاتى دادگایی داهاتووى به ئاماده‌بوونى خۆى دیار نیيه”.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
24كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: پێموایە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن
حوزه‌یران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









