وه‌رنه‌گرتنى پلازما له چاكبووهوانى كۆرۆنا له گه‌رمیان نیگه‌رانى دروستكردووه و بانكى خوێن روونكردنه‌وه ده‌دات

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
وه‌رنه‌گرتنى پلازماى خوێن له به‌شێك له چاكبووهوانى كۆرۆنا له گه‌رمیان نیگه‌رانى دروستكردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى خوێنى كه‌لاریش ده‌ڵێت: ئامێرى وه‌رگرتنى پلازماكه پێویستى به كه‌سێكه ده‌مارى ئه‌ستور بێت ده‌نا ده‌مارى ده‌ته‌قێنێت.
محه‌مه‌د میرزا هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى شارى كه‌لاره كه تووشبووى كۆرۆنا بووه و چاكبووه‌ته‌وه، به‌ڵام پلازماى خوێنى لێ وه‌رنه‌گیراوه له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند:” به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌ردانى بانكى خوێنى كه‌لارم كرد بۆ به‌خشینى پلازما به تووشبووانى كۆرۆنا، به‌ڵام له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانه‌وه پێموترا: نا‌توانیت پلازما بده‌یت، چونكه ده‌مارى ده‌ستت باریكه”.
وتیشى: “ئه‌م بیانووه‌ى بانكى خوێن جێگاى نیگه‌رانییه، چونكه ناكرێت كه‌سوكارمان پێویستیان به پلازما هه‌بێت، به‌ڵام نه‌توانین هاوكارییان بكه‌ین، له كاتێكدا چه‌ندین كه‌س ئاماده‌ن خوێن بده‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌یانییه زیاتر له پێنج كه‌س سه‌ردانمان كردووه هه‌موومان رهتكراوینهتهوه”.
له‌باره‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌وه جه‌لیل ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى خوێنى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و ئامێره‌ى كه له سلێمانییه‌وه بۆمان هێنراوه و كارى پێده‌كه‌ین بۆ جیاكردنه‌وه و وه‌رگرتنى پلاماى خوێن زۆر پێشكه‌وتووه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى خوێنده‌دات ده‌مارى ئه‌ستوور بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت كه‌سه‌كه له‌ژێر ئامێره‌كه بمێنێته‌وه تاوه‌كو دواى جیاكردنه‌وه‌ى پلازماكه خوێنه‌كه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى خوێنى كه‌لار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئامێره‌كه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سێ بوتڵ خوێن به نیو كاتژمێر له كه‌سه‌كه وه‌ربگرێت ئه‌وا له ماوه‌ى پێنج خوله‌كدا خوێنه‌كه ده‌كاته‌وه ناو جه‌سته‌ى كه‌سه‌كه، كردارى گه‌ڕانه‌وه‌ى خوێنه‌كه زۆر خێرایه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌مارى ئه‌ستور نه‌بێت دهمارهكهى ده‌ته‌قێت”.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: “چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاووڵاتى هه‌وڵمانداوه، به‌ڵام ده‌ماریان ته‌قیووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ر كاسێتێك كه بۆ وه‌رگرتنى خوێنه‌كه به‌كاردێت نرخه‌كه‌ى 350 دۆلاره و یه‌كجاریش ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت، كۆى ئه‌و كاسێتانهشى كه بۆمان هاتووه 50 دانه‌یه، بۆیه ناكرێت پشت به‌وانه ببه‌ستین كه ده‌ماریان باریكه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى خوێنى كه‌لار زانیارى زیاترى خسته‌ڕوو و باسى له‌وه‌شكرد: “له هه‌ر كه‌سێك 600 سیسى پلازما وه‌رده‌گرین و به‌كاردێت بۆ سێ تووشبووى كۆرۆنا، له ماوه‌ى رابردوودا و له‌و كاته‌وه‌ى ئامێره‌كه هێنراوه‌ته كه‌لار، نزیكه‌ى 145 كیسه پلازمامان له 45 كه‌س وه‌رگرتووه و راده‌ستى نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا كراوه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









