وەزارەتی تەندروستیی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێردا 14 کەس تووشی کۆرۆنا بوون

کۆرۆنا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردوو بڵاودەکاتەوە و تێیدا 8 کەس لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون.
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (9561) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1648) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (452) لە هەولێر، (249) لە سلێمانی، (904) لە دهۆك، (43) لە ڕاپەرین. وە (7913) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (189) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1406) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (439) هەولێر، (469) سلێمانی، (301) دهۆك، (10) هەلەبجە، (21) ڕاپەرین، (166) سۆران دەرەنجام (8) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (8) پۆزەتیڤ: کە حەوت تووشبوو دانیشتووی گەرەکی سێتاقانە هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (85)، (43)، (36) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (12)، (10)، (6)، (5) ساڵن.
تووشبووی هەشتەم کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ دانيشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (380) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (325) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (50) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
30ی نیسانی2020
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








