
کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی ئەوروپا
SNN
سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە بروکسل یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن، کۆبوونەوەکەش بۆ گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر تەرخانکردنی بڕە بودجەیەک بۆ بوژاندنەوەی ئابووری وڵاتانی ئەوروپا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتیی ئەوروپادا پێشنیازێکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەخرێتەڕوو کە ئامانج لێی هاوکاریکردنی ئەو ناوچە و کەرتانەیە کە پەتای کۆرۆنا کاریگەریی گەورەی لەسەر جێهێشتوون.
کریستین لاگارد، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەوروپاش رایگەیاندووە: “بەگوێرەی پێشنیازەکە 750 ملیار یۆرۆی دیکە دەخرێتە سەر بودجەی ساڵانی 2021 تاوەکو 2027 بۆئەوەی هاوکاریی بوژانەوەی ئابووریی ئەو وڵاتانە بکەن کە بەهۆی کۆرۆناوە زەرەرمەند بوون. ئەمەش وادەکات، بودجەی درێژخایەنی داهاتووی یەکێتیی ئەوروپا بگاتە تریلیۆنێک و 850 ملیار یۆرۆ”.
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپاش داوا لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە دەکات بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆژەیە، پێکەوە کاربکەن.
قەدەخەی هاتووچۆ و داخستنی بازاڕەکان لەدوای سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی گەورەی لەسەر ئابووریی وڵاتانی ئەوروپا هەبووە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









