پڕۆژەیەکی گاوداری پێداویستی شیرەمەنی پارێزگای هەڵەبجە پڕدەکاتەوە

وێنە: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا گەورەترین پرۆژەی گاوداری تایبەت بە بەخێوكردنی مانگای شیردەر بە شێوەیەكی زانستی لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیبەكاركردووە، كە زیاتر لە 400 سەر مانگای سیمیتاڵ لەخۆدەگرێت و رۆژانە زیاتر لە یەك تۆن و نیو شیر و بەرهەمەكانی دیكەی شیرەمەنی دەخاتە بازاڕەوە، پێداویستی شیرەمەنی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری پڕدەكاتەوە.
حەمید عەبدوڵا، خاوەن یەكەم پرۆژەی گاوداری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: سنووری پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور لە رووی كشتوكاڵ و ئاژەڵدارییەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و شوێنێكی لەبارن، بۆیە بۆ سودوەرگرتن لە هەڵكەوتەی شوێنی جوگرافی و لەباری سنوورەكە بۆ كاری ئاژەڵداری بە گرنگمان زانی كە گەورەترین پرۆژەی بەخێوكردنی مانگای شیردەر و ئاژەڵی بەرهەمهێنی گۆشت بكەینەوە و سەركەوتووش بووین لەكارەكەماندا”.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە پرۆژەكەدا زیاتر لە 400 سەر مانگای شیردەری تێدا بەخێودەكرێت، لە هەموو رووەكانەوە كۆنترۆڵی تەندروستی دەكرێت، بۆ پاراستنیان لە نەخۆشی، ئەندازیاری تایبەتی بواری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری سەرپەرشتی و چاودێری پرۆژەكە دەكات و توانیومانە پێداویستی پارێزگای هەڵەبجە، هەروەها بەشێكی بازاڕی سلێمانی لە بەرهەمی ماست و شیر و بەرهەمەکانی دیكەی شیرەمەنی پڕبكەینەوە.
خاوەنی پرۆژەی گاوداری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: پرۆژەكەمان لەسەر رووبەری پێنج دۆنم زەوی دروستكراوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجەوە بۆمان جیاكراوەتەوە و لە پرۆژەكەدا تەنها مانگای شیردەر بەخێوناكرێت، بەڵكو مانگای گۆشتیش بەخێودەكرێت، دوای هەشت مانگ لە بەخێوكردنی هەر مانگایەك 600 كیلۆ گۆشتی سووری لێبەرهەمدێت ئەو مانگایانەی لێرە بەخێودەكرێت جۆری (سمیتاڵە)، رۆژانە یەك تۆن و نیو شیر بەرهەممان دەبێت.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









