
هەوڵێکی بەقاچاغبردنی نەوتی کەرکوک شکستی پێهێنرا
SNN- عیماد جەباری
هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک شکستیان هێنا بە هەوڵێکی بەقاچاغبردنی نەوت لە رێگەی کامیۆنی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە.
سەعد موعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ سەپاندنی یاسا، هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ دەستی گرتووە بەسەر سێ کامیۆنی گواستنەوەی نەوتدا کە جۆر و بڕی نەوتەکە نادیارە.
راشیگەیاندووە: لەو هەڵمەتەدا دوو شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەستگیر کراون کە بەشدار بوون لەهەوڵی بەقاچاغبردنەکەدا.
هەر بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، کامیۆنێکی دیکە بەشۆفێرەکەیەوە لەسنووری پارێزگای نەینەوا دەستی بەسەردا گیراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









