ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى سوریا ناكات

بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی لە دەنگدانیدا لە هەڵبژاردنی پێشتری سوریا، وێنە: AP
SNN
ئەمڕۆ ئیداره‌ى خۆسه‌رى له ڕۆژئاواى كوردستان رایگه‌یاند: به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى سوریادا ناكه‌ین.
بڕیاره سبه‌ى له سوریا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت، له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ى خۆسه‌رى له ڕۆژئاواى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئاماده‌نین به‌شدارى له‌و هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌دا بكه‌ین كه رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د رێكیخستووه”.
هەڵبژاردنەکە لە 70%ی وڵاتەکە، کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادایە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دەبێتە سێهەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا لە ساڵی 2011 کە شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتە دەستیپێکرد.
لە هەڵبژاردنەکەدا نزیکەی دوو هەزار و 100 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 250 کورسی پەرلەمانی سوریا، لە نێو کاندیدەکاندا ژمارەیەک بازرگان هەن کە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە سزایان خراوەتەسەر.
لە هەڵبژاردنەکەدا هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن بەشداری ناکات و پێشبینی دەکرێت حزبی بەعس بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









