لە سلێمانى 25 هەزار سەبەتە خۆراک بەسەر هەژاراندا دابەش دەکرێت

وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمێکی تایبه‌تدا بە ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و بازرگانان و خاوه‌نکاران پرۆژه‌ی (کۆمه‌ک بۆ ژیان) دەستیپێکرد، کە 25 هه‌زار سەبەتەی خۆراک له لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دابینده‌کرێت.
سیروان محەمەد، سەرۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ”ئێمه وه‌ک ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ى که به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه هاته ئاراوه، به‌رده‌وام له هه‌وڵى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هاووڵاتییان و کاسبکارانی شارەکە و ده‌وروبه‌ریه‌وه بووین و به هاوکارى بازرگانان توانیومانه به شێوه‌ى کردارى به‌ده‌م ئازارى که‌مده‌رامه‌تى هاووڵاتییانه‌وه بین و دابینکردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراکى وه‌ک پێویستى سه‌ره‌کى رۆژانه‌ى ژیان له لایه‌ن بازرگانان و ژووره‌که‌مانه‌وه که‌مێک له بارى قورسى گوزه‌رانیان ئاسان بکه‌ین”.
هاوکات د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند: “سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌که‌م که هه‌وڵه‌کانیان جوامێرانه‌یه و له سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی کۆرۆناوه هاوکاری پێشکه‌شی که‌رتی ته‌ندروستی کرد به دابینکردنی ئامێری پشکنینی کۆرۆنا، ئه‌مڕۆش 25 هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراکی ئاماده‌کردووه و ده‌یبه‌خشێته هاووڵاتییانی که‌مده‌رامه‌ت”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە ئەو 25 هەزار سەبەتە خۆراکە بەسەر هاووڵاتیانى شارەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان دابەشدەکرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









