
سۆران عومەر
SNN- مەودا مستەفا
دوای ئەوەی سۆران عومەر پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستی ئەندامی پەرلەمان راگەیاند: بەپێی یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ كەسی دوای سۆران عومەر دەبێتە پەرلەمانتار كەئەویش مەروان گەڵالییە، بەڵام ئەویش رەتی كردۆتەوە جارێكی تر ببێتەوە پەرلەمانتار.
بەپێی زانیارییەکانی SNN لەشاری هەولێر: رێكارەكانی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بەو شێوەیە دەبێت، سەرەتا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی قبوڵ دەكەن و دواتر لە دەیخەنە بەرنامەی كار، لەوێش بە دەنگدان نامەی دەستلەكاركێشانەوەكە یان پەسند دەكرێت، یاخود رەتدەكرێتەوە، ئەگەر نامەكە بە زۆرینەی دەنگ پەسندكرا ئەوا كەسێكی تر دێتە شوێنی سۆران عومەر كەویش مەروان گەڵالییە.
مەروان گەڵاڵی ئەندامی خولی رابردووی پەرلەمانی كوردستان بووە لەفراكسیۆنی كۆمەڵ ئێستا بەپێی ڕیزبەندیبێت ئەوا لەدوای سۆران عومەر ئەو یەكەم كەس دەبێت بۆ چوونە شوێنی سۆران عومەر، SNN زانیویەتی كەوا مەروان گەڵاڵی رەتی كرۆدتەوە جارێكی تر ببێتە پەرلەمانتار، بۆیە ناوی عومەر گوڵپی دێت كەئێستا بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتییە لەشاری سلێمانی ئەویش هێشتا یەکلای نەبۆتەوە هۆكارەكەشی ئەوەی كۆمەڵ هێشتا دڵنیا نەبۆتە ئەگەر عومەر گوڵپی بخاتە شوێنی سۆران عومەر ئەوا هەمان پۆستی عومەر گوڵپی دەدرێتەوە كۆمەڵ یاخود نا هەر بۆیە ئێستا لەنێو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان باس باسی دانانی هەریكە لە هاوژین عومەر و كامەران بابان زادە ، بەڵام چانسی زیاتر بەر كامەران بابان زادە دەكەوێت چونكە لە ئێستادا هاوژین عومەر پۆستی راوێژكاری هەیە لەنێو سەرۆكایەتی كۆماری عێراق.
لە خولی رابردووی پەرلەمانی كوردستانیش كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان تووشی ئاڵوگۆر بوو لەپۆستی پەرلەمانتار ئەوكات كە فەخرەدین قادر سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەستی لەكارکێشایەوە، ئەیوب عەبدوڵا قەسرێ هاتە شوێنی ئەو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









