
وێنەی گەنجە کوژراوەکەی بێخاڵ
SNNـ مەودامستەفا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە یەکێک لە خانووە گەشتیارییەکانی ھاوینەھەواری بێخاڵ لەسنووری پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە، ئاسەواری چەند گولـلەیەك بەسەر جەستەیەوە دیارە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بەSNNی راگەیاند “پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران و شوێنەواری چەند گولـلەیەك بەجەستەیەوە دیاربوو، بۆیە رادەستی پزیشکی دادی سۆرانمان کردووە”.
وتیشی: “ئەو گەنجە خێزاندارەو ناوی ئەسوەد غازی فەقێ محەمەدە، لەدایکبووی ساڵی 1986 و دانیشتووی شارەدێی خەلیفانە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەتۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە سێ کەس دەستگیركراون، كە دوو پیاو و ئافرەتێكن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









