هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانی هۆشیاری و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ خۆپارێزی له‌كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كات

کەلار
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبووان و مردن به كۆرۆنا ئیداره‌ى گه‌رمیان له هه‌نگاوێكى نوێیدا هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاری به‌رفراوان و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیان ده‌ستپێكردووه بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆربه‌ى توێژه‌كانیان بهشداركردووه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند: له‌پێناو هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تووشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها هاوكارى كردنى ته‌ندروستى ناوچه‌كه و ئاسایكردنه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ى گه‌رمیان تێیدایه، وه‌كو ئیداره‌ى گه‌رمیان پشتگیرى و هاوكارى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیان كردووه و هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى به‌رفراوانیشیان راگه‌یاندووه.
وتیشى، “سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كان هه‌ر له دروستكردنى تیمى مۆبایل كه به‌سه‌ر تووشبوواندا ده‌گه‌ڕێن له ماڵان، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ى دانانى ئامێرى پاكژكردنه‌وه یان ته‌عقیم و پشتگیرى و ئاسانكارى بۆ رێكخراوه‌كان له دابه‌شكردنى پێداویستى و هاوكارى پزیشكى ئیداره‌ى گه‌رمیان به هه‌موو توانایه‌وه به تایبه‌ت له ڕووى مادییه‌وه هاوكاربووه”.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم راشیگه‌یاند، حاڵى حازریش له‌گه‌ڵ هه‌موو توێژه‌كان، له زانكۆ، په‌یمانگا، مامۆستا‌و زانایانى ئاینى، راگه‌یاندنكاران و رێكخراوه‌كان سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاری فراوانن به‌مه‌به‌ستى دروستكردنی ئیراده‌ی خۆپارێزی لای تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا و هۆشیاركردنه‌وه‌ى به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تووشبووان.
پێشتر د. هاوار وشیار به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند: راسته له ڕووى ده‌رمان و هه‌ندێك پێداویستى پزیشكییه‌وه كه‌رتى ته‌ندروستى گه‌رمیان زۆر باش بووه، به‌ڵام ڕێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له ئاستێكى زۆردایه و تاكه ڕێگه‌ش خۆپارێزى هاووڵاتییانه كه ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبووان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









