
تابلۆی ریکلامی کاندیدەکان لەشاری دیمەشق
SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەمموز هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لەسوریا دەستپێدەکات، پڕۆسەکەش لەکاتێکدایە ئەو وڵاتە جەنگێکی ناوخۆیی کاولکەر بەخۆیەوە دەبینێت و پانتاییەکی زۆری خاکەکەشی لەژێر دەسەڵاتی دیمەشقدا نییە.
پێشتر وا بڕیار بوو لە 13ی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئەو پڕۆسەیە بکرێت، بەهۆی کۆرۆناوە لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دوو جار دوای ئەو بەروارە دواخراوە.
ئەوانەی داخوازیی بوون بەپەرلەمانتارییان پێشکەشکردووە، 8735 کەس بوون پێش دواخستنی پڕۆسەکە، بەڵام ئێستا بەربژێرەکان بۆ 2100 کەس کەمبوونەتەوە و لە 7313 بنکەی دەنگدان لەپارێزگاکانی سوریا هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت بۆ بەدەستهێنانی 250 کورسی.
پێشتر سەرۆکی سوریا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی وڵاتەکەی لە 13ی نیسانەوە بۆ 20ی ئایار دواخست و پاشان جارێکی دیکە بۆ 19ی ئەم مانگە دواخرایەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە لەسوریا لەکاتێکدایە 10 ساڵە جانگ و شەڕی ناوخۆ ئەو وڵاتەی تەنیوە و بەشێکی زۆری خاکەکەشی لەدەست رژێمەکەیدا نییە، هاوکات ئاوارەیەکی زۆری ئەو وڵاتەش پەرتەوازەی وڵاتانی تورکیا و ئوردون و لوبنان و عێراق و وڵاتانی ئەوروپا بوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









