سێ گەنجی کورد بە تۆمەتی سوتاندنی وێنەی سولەیمانی زیندانی دەکرێن

AFP
SNN
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: سێ گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی سوتاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی کوژراوی فەیلەقی قودس، سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە و گەنجێکی دیکەش دەستگیرکراوە و هێشتا کەیسەکەی یەکلانەکراوەتەوە.
رێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەو چوار گەنجە دانیشتووی شاری بانەن، تۆمەتباربوون بە سوتاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی، هاوکات تۆمەتی ئەندامبوون لە حزبێکی کوردستانی دژ بە حکومەتیان بەسەردا ساغکراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: بە پێی ئەو فەرمانە کە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە بەسەریاندا سەپاوە، ئارمان حوسێن زادە تەمەن 20 ساڵ بە شەش ساڵ و حەوت مانگ، میلاد حوسێنی تەمەن 19 ساڵ بە شەش ساڵ و شەش مانگ، بەهمەن ڕەحیمی تەمەن 19 ساڵ بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی حوکم دراون. هەتا ئێستا سینا عەبدوڵڵاهی تەمەن 17 ساڵ حوکمەکەی پێڕانەگەیەندراوە.
رۆژی 3ی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ، قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لەگەڵ ئەبو مەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکادا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









