
وێنەی ساتی گەیشتنی هاوکارییەکە/ فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکی پێداویستی پزیشکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کە لە پێنچ جۆر پێکهاتووە، گەیشتە دەست وەزارەتی تەندروستیی هەرێم.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەئامادەبوونی کونسوڵی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکی کە ماوەیەکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان کار دەکات پێداویستی پزیشکی کە لە پێنچ جۆر بابەت پێکهاتووە، پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی کرا تاوەکو بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا دابەشبکرێت.
وتیشی: “پێداویستییەکان بریتین لە پۆشاکی تیمی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەناوەندە پزیشکییەکان و چاویلکەی تایبەت و دەمامک و چەند بابەتێکی تر، کە زۆر گرنگ بوون بۆ ئێستای هەرێمی کوردستان، چونکە ژمارەیەکی زۆر لەتووشبووان ئێستا رۆژانە تۆمار دەکرێن و ژمارەیەکی زۆر پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تووشی ڤایرۆسەکە بوون”.
لای خۆشیەوە، هاکان کاراچای، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند: ئەو هاوکارییانە لەناو تورکیاوە لەلایەن کۆمپانیای ماکسی مۆڵ رێکخراوە بۆ هەرێم کوردستان و بەغدا، ئێستا ئەو هاوکارییانە رادەستی حکومەتی هەرێم کراوە، تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێم و ناوچەکه بەردەوام هاوکار و پشتیوانە لەڕووی مرۆییەوە بەتایبەت لە رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا و پێشکەشکردنی پێداویستی پزیشکی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









