
یهكێك له هۆڵهكانى تاقیكردنهوهى پۆلى 12ى ئامادهیی | فۆتۆ: NAWA
SNN- مەودا مستەفا
بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی هەولێر رایدەگەیەنێت “چەندین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خوێندکاران تۆمار كراون”.
ئەمرۆ یەكشەممە بەشدار عەبدولخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەSNNی رایگەیاند “لە كۆی 11 پەروەردەی قەزاكانی سەر بە پارێزگای هەولێر، 811 هۆڵی تاقیكردنەوەمان هەیە 51 هەزار و شەش سەدو پەنجاو یەك خوێندکار بەشداری ئەزمونەكانی پۆلی 12 دەكەن، ئەمساڵ ژمارەی خوێندکارانی بەشدار بوو زۆرترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو، بۆیە هانامان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بردووە بۆ بەكارهێنانی هۆڵی زانكۆكان و كۆلێژەكان وەك زانكۆی سەڵاحەدین و نۆلێج و جیهان .
دەربارەی هەماهەنگی پەروەردە و تەندروستی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر وتی: “كەرتی تەندروستی چاودێری هۆڵەكان دەكەن، بەتایبەت چاودێرەكان و بەڕێوەبەری هۆڵەكان بە بەكارهێنانی دەستكێش و كەمامە”.
ئەوەشی خستە ڕوو: چەندین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان لە ریزی خوێندکاران و بەڕێوەبەری هۆڵەكان و چاودێرەكان تۆمار كراوە، هەموو رێكکارێکی پێویست گیراوەتە بەر بۆ گەیاندنیان بە نەخۆشخانە و چارەسەر كردنیان.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر وتیشی: “هەر خوێندکارێک تووشی کۆرۆنا بێت، بۆی قەرەبوو دەكرێتەوە، لەكاتێكی دیاریكراو تاقیكردنەوەكەی بۆ دووبارە دەكرێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









