سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: لەگەڵ ئەوەداین كۆی ژیان ئاسایی بكرێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر / فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگا ڕایگەیاند “دونیا بەرەو كرانەوە دەچێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەین كۆی ژیان ئاسایی بكرێتەوە”.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر چەند تەوەرێك كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند “داواكراوە دەرگای مزگەوتەكان بكرێتەوە، بەڵام دەبێت چاوەڕێی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بكەین ئەوان بڕیار لەسەر كردنەوە یاخود نەكردنەوی مزگەوتەكان دەدەن”.
د. عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگا ڕاشیگەیاند”ڕۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەسەر كۆی ئەو ڕێكکارانەی لەسەرەتاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونەتەبەر كۆدەبێتەوە، چونكە دونیا بەرەو كرانەوە دەچێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەین كۆی ژیان ئاسایی بكرێتەوە تەنها پرسە و هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان نەبێت لەو قۆناغەدا ئەو دوو شوێنە نابێت بكرێنەوە”.
سەبارەت بە كردنەوەی مزگەوتەكان دوێنی لە كۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆن كە بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری ئەوقاف بەڕێوەچوو، ناوبراو وتی: “ئێمە ناتوانین هیچ بڕیارێك بدەین و چاوەڕێی وەزارەتی تەندروستین، چونكە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو هەبێت بەرپرسیاریەتیەكی گەورەیە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









