“راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یاسایى نییه”

عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق
شاره‌زایه‌كى یاسایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یاسایی نیه و پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره، ده‌شڵێت: “ده‌بێت ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌رده‌وام بێت”.
رۆژى 16ى نیسان، ئه‌مینداریه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، به نووسراوێكى فه‌رمى داواى له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كرد، هه‌موو شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران رابگرێت، چونكه هه‌ولێر پابه‌ندى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا نیه، تا ئێستا هیچ داهاتى نه‌وتى راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ نه‌كردووه.
عه‌لى ته‌میمى، شاره‌زای یاسایی عێراق له‌وباره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى ژمارى (6)ى ساڵى 2019 له ماده‌ى 13 ده‌ڵێت: له‌كاتى ده‌رنه‌چوونى یاساى بودجه دا، ده‌توانرێت به‌ڕێژه‌ى 1/12ى خه‌رجییه‌كان ساڵى دارایى پێشوو خه‌رج بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى كه ماده‌ى (10)ى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 باسى كردووه، به گرێبه‌ستێك ده‌چێت له نێوان حكومه‌تى فیدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێم دا، بڕگه‌ى (ج) هه‌رێمى كوردستانى پابه‌ندكردووه، به راده‌ستكردنى رێژه‌ى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، یان پاره‌ى ئه‌و فرۆشتنه به كۆمپانیاى سۆمۆ بدات، دواتر باس له بڕینى تهرخانكردنهكانى هه‌رێم ده‌كات، ده‌قه‌كه باسى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات، ئه‌وه‌ش ماناى وایه، هێڵێكى جیاكه‌ره‌وه هه‌یه، له‌نێوان ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه ده‌كرێت ببێته قه‌رز له‌سه‌ر هه‌رێم و به‌رده‌وامى مووچه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ناردنى مووچه به‌رده‌وام بێت”.
سه‌باره‌ت به‌و نووسراوه‌ى ئه‌مینداریه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كردووه، ئه‌و شاره‌زا یاساییه ده‌ڵێت: “ئه‌و نووسراوه پشتى به ماده‌ى (27)ى یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى به‌ستووه، بێگومان ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندى به بڕینهكانهوه نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و نووسراوه پێمان ناڵێت، ئه‌و لایه‌نه كێیه كه بڕیارى داوه، ئایا ئه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه یان په‌رله‌مانه؟ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به یاساكراوه، بۆیه ناكرێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببڕدرێت، مه‌گه‌ر به یاسا یان هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى”.
ئه‌و شاره‌زا یاساییه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه، وه‌زیرى دارایى په‌نا بباته به‌ر دادگاى فیدراڵى، بۆئه‌وه‌ى راى ئه‌وان بزانێت و ئه‌و پرسه یه‌كلایى بكاته‌وه، چونكه به‌پێى ماده‌ى (93) ده‌ستوور ئه‌و كرۆكى ده‌سه‌ڵاته”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









