ئیمارات وەك یەكەم وڵاتی عەرەبی کەشتی ئاسمانی رەوانەی مەریخ کرد

دوو هاووڵاتیی ئیماراتی سەیری دیمەنی هەڵدانی کەشتییە ئاسمانییەکە دەکەن
SNN
ئیمارات وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی كەشتی ئاسمانی رەوانەی هەسارەی مەریخ كرد و ئامانجی پڕۆژەكە دروستكردنی شارێكە لەسەر مەریخ تا ساڵی 2117.
ئەو کەشتییە ئاسمانییەی ئیمارات ناوی (ئەمەل)ە، سەرلەبەیانی بە کاتی ژاپۆن لە ناوەندی ئاسمانی تانێگاشیما لە ژاپۆن، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و لە حەوت مانگی داهاتوودا گەشتەکەی بەردەوام دەبێت تا دەگاتە ئامانجەکەی کە گەیشتنە بە هەسارەی مەریخ.
تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش بە میدیاکانی راگەیاندووە، :هیچ گرفتێکیان لە رەوانەکردنی کەشتییە ئاسمانییەکەدا نەبووە و لە ئێستاشدا لەگەڵ کەشتییە ئاسمانیەکەدا لە پەیوەندیدان.
ئیمارات ساڵی 2014 لە 50هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیماراتدا پلانی رەوانەکردنی یەکەم کەشتی ئاسمانی ئیماراتی بۆ هەسارەی مەریخ راگەیاند، ئەم هاوینەش بە گونجاوترین کات بۆ رەوانەکردنی ئەو کەشتییە دیاریکرا لەکاتێکدا کە زەوی و مەریخ لە نزیکترین خاڵی خولگەی خۆرەوە نزیکبوونەتەوە.
ئەم نزیکبوونەوەیە دیاردەیەکی دەگمەنە و لە 26 مانگدا یەکجار روودەدات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









