بە تاوانی هاوکاری کردنی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کوشتنی قاسم سلێمانی ئێران کەسێکی دیکەی لە سێدارەدا

قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس
SNN
دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە رایانگەیاند: “کەسێکی دیکە بە تۆمەتی دیاریکردنی شوێن و جوڵەی قاسم سلێمانی و ناردی زانیاری بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل لە سێدارەدا”.
ئاژانسی هەواڵی ئێران (ئیرنا) لە هەواڵێکیدا باس لەوە دەکات: ئەمڕۆ دووشەممە مەحمود موساوی، پاش داننان بە تاوانەکەیدا دەرکەوت کە پەیوەندی لەگەڵ دەزگای سیخوری موساد و CIA دا هەبووە و بە وردی شوێنی فەرماندە قاسم سلێمانی پێداون، بۆیە بە تاوانی خیانەتی نیشتمانی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
هەفتەی رابردووش دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە سێدارانی دوو فەرماندەی سەربازی ئێرانیان راگەیاند بەهۆی پێدانی زانیاری لەبارەی مووشەکی ئێران و جوڵە و شوێنی قاسم سلێمانی بە ئەمریکا.
لە سەرەتاکانی مانگی کانوونی دووەمی 2020 و پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جوڵە و شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکە کوژران، لە ئەنجامدا و دوای چەند رۆژێک ئێران بەچەند مووشەکێک بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی دایەوە بەبێ بوونی هیچ زیانێکی مرۆیی.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









