لەسەر ڕێگای سلێمانی دەربەندیخان لە ماوەی 12 كاتژمێردا هەشت كەس بوونە قوربانی

رووداوی هاتووچۆ
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری لە جۆرەكانی گەڵابە و تانكەر لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی دەربەندیخان سێ كەس بوونە قوربانی و لە ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێریش لەسەر هەمان رێگا پێنج كەسی دیكە بوونە قوربانی.
سیروان عەلی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناحییەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی گەڵابە و تانكەر لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان سلێمانی بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری گەڵابەكە و هاوكات برینداربوونی شۆفێری تانكەرەكە و یەكێك لە سەرنشینانی تانكەرەكە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئێوارەی دوێنێ لەسەر هەمان رێگا لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك بووە هۆی برینداربوونی پێنج كەس لە سەرنشیانی ماتۆڕسكیلەكە كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بوون بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كران.
لە ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێردا ئەمە هەشتەمین قوربانی رووداوەکانی هاتوچۆیە لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان سلێمانی، هاوكات لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا لەسەر ڕێگای سەرەكی ناحیەی خورماڵ ئەحەمەد ئاوا دووكەس بەهەمان هۆ گیان لەدەستداوە كە یەكێكیان گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بوو لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماتۆڕسكیلەكەی گیانی لەدەستدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









