دەرچووانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە هەولێر گردبوونەوە

SNN-مەودا مستەفا
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دەرچووانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبەردەم پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە، داوای پەسەندكردنی بڕوانامەكانیان دەكەن.
محمد مەلا ساڵح، وەك نوێنەری دەرچووان بە SNNی راگەیاند: “ئێمەی دەرچووانی زانكۆكانی نور و قەڵەم و حەدبا و كیتاب و ئیمام ئەحزەم گردبووینەتەوە، تەنها داواكاری ئێمە پەسەندكردنی بڕوانامەكانمانە، بەتایبەت ئێستا كە بڕیاری ئەنجوومەنی شورا هەیە بۆ ئەوەی بڕوانامەكانمان پەسەندبكرێت”.
وتیشی: “وەزیری نوێی خوێندنی باڵا نوسراوێكی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە لە 8ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بۆ ئەوەی بڕوانامەكانمان پەسەندبكرێت چونكە مافی خۆمانە، بەڵام ئەوانیش وەڵامی وەزارەتیان نەداوەتەوە، زانكۆكانیش باوەڕپێكراوبوون كە ئێمە چووین بۆ خوێندن، دادگاش ئەوەی سەلماندووە، كەچی دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا رەتیكردۆتەوە بڕوانامەی ئەو زانكۆیانە پەسەند بكرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو: “نزیكەی 200 دەرچوو دەبین، بەداخەوە خەڵكی دەستڕۆیشتوو هەیە بڕوانامەی وەك ئێمەیە بەڵام بەنهێنی بۆی پەسەندكراوه، تەنانەت داوایان لە منیش كرد كە بڕوانامەكەم پەسەندبكەن، بەڵام ئێمە داوادەكەین بڕوانامەی هەموومان وەك یەك پەسەندبكرێت، بۆیە ناكرێت جیاوازی بكرێت لە نێوان هیچ كەس، چونكە دەرچوو هەیە بڕوانامەی پەسەندكراوە كەچی هی هاوڕێكەی پەسەند نەكراوە”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









