“رێکكەوتنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان كاریگەری لەسەر نەمانی داعش دەبێت”

وێنە: SNN
SNN
وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق گەشبینە و رایدەگەیەنێت: رێكکەوتنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان كاریگەری لەسەر نەمانی داعش دەبێت.
لیوا تەحسین خفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند: بێگومان لە ئێستادا لە بەشێك لە ناوچەكانی عێراق بە تایبەتی ناوچە كێشە لەسەرەكان جموجۆلی چەكدارانی داعش بوونی هەیە و لە داهاتوو لەگەڵ پێشمەرگە كار بۆ ئەوە دەكەین ئەو جموجۆڵانەی داعش كۆتاییان پێبهێنین و ژیان لەو ناوچانە ئاسایی ببێتەوە .
وتیشی: “كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بۆ هەماهەنگی زیاتر بەردەوامی دەبێت و بێگومان كۆبوونەوەی ئەمڕۆش ئەنجامی زۆر باشی هەبوو بە تایبەتی لە داهاتوودا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژ بە چەكدارانی داعش، بە تایبەتیش لە ناوچە كێشە لەسەرەكان كە ئەو ماوەیە خەڵكی سڤیل شەهید و برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەش كرد: رێکكەوتنی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە داهاتوودا كاریگەری دەبێت لەسەر كۆتایی هاتنی داعش بە تایبەتی لەو ناوچانەی كە وا جموجۆلیان هەیە ، لە داهاتووشدا وردەکاری رێكکەوتنەی نێوان هەردولا بڵاودەكرێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە چەند پرسێک کۆبوونەوە، لە دیارترینیان پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان هەیە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









