“سلێمانى داواى شكاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكانى كردووه و ئه‌مڕۆ حكومه‌ت بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات”

شه‌قامى 60 مه‌ترى له شارى سلێمانى له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش ده‌ڵێت: “داوامانكردووه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان بشكێندرێت، چونكه به‌ڕاستى كاتى ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕیاره بدرێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتى سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆی هه‌رێم و به به‌شدارى پارێزگاره‌كانى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانى ته‌ندروستى پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرایكرد: “شكاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان یه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه، ئێمه وه‌ك پارێزگاى سلێمانى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و داواكارییه‌مان ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه و ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ بڕیار له‌باره‌ى شكاندنى ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌وه بدرێت”.
وتیشى: “ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى سبه‌ى كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جه‌ژنى قوربان و چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیارانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێردا ده‌رده‌چن”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا لیژنه‌كه‌یان رێكارى نوێ به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه ده‌رده‌كات، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێدا ئێمه رێكارى نوێ تاوتوێده‌كه‌ین تایبه‌ت به جه‌ژنى قوربان، چونكه ئه‌وه بۆنه‌یه‌كى ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تییه و به‌ریه‌ككه‌وتن تێیدا رووده‌دات، هه‌ر بهریهككهوتنێكیش زیانى هه‌یه و ده‌بێته هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كانیشه‌وه ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین روونیكرده‌وه: “سبه‌ى بڕیار له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كانیشه‌وه ده‌ده‌ین له پارێزگاى سلێمانى”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









