پێنتاگۆن ئەو فڕۆکانەی کڕییەوە کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ تورکیای دروستکردبوون

فڕۆکەی جەنگی F35
SNN
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، بڕیاریداوە ئەو فڕۆکە جەنگییانە بکڕێت، کە کۆمپانیای لۆکهید مارتن-ی ئەمریکی بە ئامانجی فرۆشتنیان بە تورکیا دروستیکردبوون.
پێنتاگۆن لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستەڕوو: “هەشت فڕۆکەی جۆری ئێف 35 مان لە کۆمپانیای لۆکهید مارتن کڕیوە بە بەهای 862 ملیۆن دۆلار”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێکی کۆمپانیا ئەمریکییەکەبوو بۆ فرۆشتنی هەشت فڕۆکەکە بە تورکیا”.
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لەکاتێکدابوو، ئەمریکا ئامادەکارییەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو هەشت فڕۆکەیە بۆ تورکیا دەستپێکردبوو، ژمارەیەک لە فڕۆکەوانی تورکیش بۆ فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە لە ئەمریکا راهێنانیان پێدەکرا، دواتریش راهێنانەکانیان کۆتایی پێهێندرا.
کڕینی سیستەمی ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە، سەرباری چەندین هۆشداری ئەمریکا، نیگەرانی بەرپرسانی باڵای واشنتۆنی لێکەوتەوە، بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاش هەوڵەکانیان بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا چڕکردەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









