بەوێنە:لە شارەزوور بۆ یەکەمجار فێرگەیەکی تایبەت بە کچان دەکرێتەوە

فۆتۆ:شاهۆ فایق
SNN Sport
بۆ یەکەمجار فێرگەیەکی تۆپی پێی کچان بە ناوی (فێرگەی کوردستان) لە قەزای شارەزوور دەکرێتەوەو هەفتانە 3 رۆژ مەشق و راهێنان دەکەن”.
ئیمان بەرزان راهێنەری فێرگەی کوردستان کە بە خۆبەخش راهێنان بە کچە یاریزانەکان دەکات لە قەزای شارەزوور بە (SNN Sport)ی راگەیاند:” هۆکاری کردنەوەی ئەم فێرگە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شوێنێکی تایبەت بە کچان نیەو لە هەموو وەرزشەکان گرنگی بە کوڕان دراوە،بیرم لەوە کردەوە گۆڕانکارییەک و کارێکی جیاواز بکەم و فێرگەیەکی تایبەت بە کچان دروست بکەم و ئەوانیش وەکو کوڕان بێنە ناو بواری وەرزشەوە، چونکە ئەوان خاوەن توانایەکی باشن و حەز و خولیای خۆیان هەیە”.
وتیشی:” فێرگەکەمان رەسمییەو مۆڵەتی هەیە، 15 یاریزان پەیوەندییان بە فێرگەکەمان کردووەو تەمەنیان لە نێوان 8 بۆ 16 ساڵیدایە و تا ئێستا بەهۆی خوێندن و تاقیکردنەوەوە یاریزانی ترمان هەیە نەیانتوانیوە پەیوەندیمان پێوە بکەن و لە رۆژانی داهاتوو ئەوانیش پەیوەندی بە فێرگەکەوە دەکەن”.
لەسەر ئەو رێگریانەی کە لە نێوان کچە یاریزانەکان هەیە ئیمان بەرزان وتی:” تا ئێستا هیچ رێگرییەک نیە، بەڵام هێشتا بە کەلتوور نەکراوە، لای خەڵک جیاوازە، چونکە پێشتر هاوشێوەی نەبووە لەم دەڤەرە، ئەوەشی کە زیاتر منی هانداوە دایک و باوکی کچە یاریزانەکانە من رۆژانە پەیوەندییان پێوە دەکەم و ئەوان زۆر خۆشحاڵن”.
لەکۆتایدا وتی:” تا ئێستا هیچ کەسێک یارمەتی نەداوین و سەر بە هیچ لایەنێک نین، بەڵام چەند شوێنێک لە سنوورەکە ئامادەی هاوکارییان نیشانداوە، بەڵام هێشتا هیچ هاوکارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە سەرەڕای ئەوەی رۆژانە لە کاتی راهێنانەکان ئێمە مەشق و راهێنان لە یاریگایەک دەکەین پارەمان لێوەردەگرێت و ئەوەش لە ئەستۆی مناڵەکانە لەگەڵ چەند پێداویستییەکی تری رۆژانە”.
کچە یاریزانەکانیش خۆشحاڵن و رایدەگەیەنن:” لە ماڵەوە هیچ رێگرییەکیان لێ ناکرێت و داوا لە کچانی تر دەکەن پەیوەندی بە فێرگەکەوە بکەن، ئامانجیان هەیەو دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، چونکە حەزو خولیای خۆیانە”.




گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووهم 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووهم 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









