لە سنووری گەرمیان رێژه‌ى تووشبوون بە کۆرۆنا كه‌مبووه و چاكبوونه‌وه زۆر زیادى كردووه

نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا نزیكه‌ى 40% كه‌مبووه‌ته‌وه، هاوكات رێژه‌ى چاكبوونه‌وه زیادبووه به شێوه‌یه‌ك ئێستا ته‌نها 60 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌یە پزیشكێكیش ده‌ڵێت:”هاوكارییه‌كانى یه‌كێتى رۆڵى باشى هه‌بووه له چاكبوونه‌وه‌ى تووشبووان”.
د. هاوار وشیار، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار تایبه‌ت به كۆرۆنا به SNNى راگه‌یاند: “له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن رێژه‌ى تووشبوون له نزیكه‌ى 60 كه‌سه‌وه بۆ نێوان 30 تا 40 كه‌س كه‌مبووه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین رێژه‌ى تووشبوون به كۆڤید-19 له گه‌رمیان نزیكه‌ى 40 له سه‌د كه‌میكردووه”.
وتیشى، “هاوكات له قاوشهكانى نێو نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا رێژه‌ى چاكبوونه‌وه زۆر باشتر بووه به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا ته‌نها 60 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌ن و زۆربه‌شیان بارى ته‌ندروستییان جێگیره، پێشتر هه‌میشه ژماره‌ى نه‌خۆش له سه‌رووى 80 كه‌سه‌وه بووه بۆ یه‌كه‌مجاره به‌و شێوه‌یه دێته خواره‌وه”.
سه‌باره‌ت به باشتربوونى ڕه‌وشه‌كه، د. هاوار وشیار رایگه‌یاند: كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبوون په‌یوه‌ندى به خۆپارێزى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه به شێوه‌یه‌ك ئێستا خه‌ڵك كه‌متر تووش ده‌بێت، سه‌باره‌ت به زیادبوونى رێژه‌ى چاكبوونه‌وه‌ش هاوكاره‌كانى شانده‌كه‌ى یه‌كێتى له رووى دابینكردنی مووچه‌وه وایكردووه ژماره‌ى كارمه‌ند زیاتر بێت كه باشتر چاره‌سه‌ر ده‌درێته تووشبووان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار باسی له‌وه‌كرد، “له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون و زیادبوونى رێژه‌ى چاكبوونه‌وه، ناكرێت بڵێین ئیتر ره‌وشه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و جارێكی‌تر به‌رزنابێته‌وه و له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پابه‌ندبوونى هاووڵاتیان به خۆپارێزى باشترین رێگه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردن و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا”.
له گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى دوو هه‌زار هاووڵاتى تووشى كۆرۆنا بوون له‌و ژماره‌یه 57 هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه و 433 هاووڵاتیش چاكبوونه‌ته‌وه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









