هەرچەندە دۆخی ئەمنی جێگیرە، بەڵام هاووڵاتیانی کورد ئامادە نین بگەڕێنەوە سەعدییە

سەعدییە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له ساڵى 2016 به‌هۆى داگیركردنى ناوچه‌كه‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه، هاووڵاتییانى سنوورى ناحیه‌ى سه‌عدییه‌ى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین هه‌موویان ئاواره‌بوون، دواى ئازادكردنى ناوچه‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستا خێزانێكى زۆر ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان كه زۆربه‌یان كوردن.
ئه‌حمه‌د سامر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه بە SNN ی راگه‌یاند: دانیشتووانى سه‌عدییه بریتین له نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار خێزان كه كورد و عه‌ره‌ب و توركمانن، له ساڵى 2016 له كاتێكدا ناوچه‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرا هه‌موو هاووڵاتییانى سنووره‌كه ئاواره‌بوون و زۆربه‌یان روویان له خانه‌قین كرد.
وتیشى، “له دواى ئازادكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و ئاسایكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنووره‌كه كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن و خه‌ڵكى لادێكانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هاوكات ڕه‌زامه‌ندیشیان وه‌رگرتووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى 900 خێزانى دیكه‌و له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێننه‌وه”.
ئه‌حمه‌د زهرگوشى راشیگه‌یاند، “سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌منییه‌تى ناوچه‌كه باشه‌و بارودۆخ ئاساییه، به‌ڵام به‌شێك له دانیشتووانى سه‌عدییه ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه و زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ش هاووڵاتییانى كوردن، به‌جۆرێك رێژه‌ى كورد له سه‌عدییه كه پێشتر 30 له سه‌د بووه ئێستا بۆ 10 له سه‌د كه‌مبووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ى زیاتر له هه‌زار خێزانى كورد ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كورده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ى پێشتر به‌هۆى گروپه چه‌كداره‌كان و جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى و باڵاده‌ستبوونی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا به‌سه‌ر كوردا هاتووه و تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بوون و زیانى زۆرى پێگه‌یشتووه”.
به پێى بهداواچوونهكانى زۆرینەی ئه‌و خێزانه كوردانه‌ى سنوورى ناحیه‌ى سه‌عدییه روویان له خانه‌قین و ناوچه‌كانى گه‌رمیان كردووه و تێیدا نیشته‌جێبوون و ناگه‌ڕێنه‌وه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









