ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات

دراوى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لەپەرلەمانی عێراق بە سایتی (بغداد الیوم)ی راگەیاند:” ئاڕاستەیەک لە پەرلەمانی عێراقدا هەیە کە دەیەوێت هەموو 45 رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە مووچە پێویستی بە بڕیاری وەزارەتی دارایی هەیە بۆ ئەوەی خەرج بکرێت”.
جەمال کۆچەر ئەندام لە لیژەنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی نەبوونی سیولەی پێویست تا ئیستا نەتوانراوە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق بۆ مانگی تەمموز دابین بکرێت، هەروەها ئەوەشی روونکردەوە کە ئەگەری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران هەیە وەک مانگی رابردوو.
وتیشی ” بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاندووە کە مووچەی سێ مانگی داهاتووی عێراق لە بەردەستدایەو دابەش دەکرێت، هیچ بیانویەکیش نییە بۆ دواخستنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، حکومەتیش توانای ئەوەی هەیە کە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی بکات بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران”.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە :” دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە وەک مانگی رابردوو، ئەگەری ئەوەی هەیە لە مانگی تەمموزیشدا دووبارە ببێتەوەو دابەشکردنی مووچە بکەوێتە دوای جەژنی قوربان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









