دوای 15 ساڵ بەسەر روودانیدا شەڕێک سەر هەڵدەداتەوە و کەسێک دەکوژرێت

وێنەی کوژراوەکە
SNN- محەمەد مستەفا
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە بەنداوی سەروچاوەی ناحیەی بێتواتە لە قەزای ڕانیە پیاوێکی تەمەن 49 ساڵ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕینیش دەڵێت: “رووداوەکە بەهۆی شەڕێکەوە بووە کە پێش 15 ساڵ لەنێوان بکوژ و کوژراو روویداوە.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە بەنداوی سەروچاوە پیاوێکی تەمەن 49 ساڵی دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە کە پیشەی شوفێری ئەمبوڵانسی نەخۆشانەی چوارقوڕنە بووە، به 5 فیشەکی چەکی دەمانچە کوژرا .
وتیشی: “دوای رووداوەکە پۆلیسی ڕاپەڕین کەسێکی دەستگیر کرد و دواتر بکوژەکەش خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد، بە وتەی بکوژەکە هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕێکی نێوان بکوژ و کوژراو کە 15 ساڵ بەر لە ئێستا روویداوە”.
باسی لەوەشکرد: بە وتەی تۆمەتباری بکوژ 15 ساڵ بەر لەئێستا بەهۆی شەڕێک لەگەڵ کوژراوەکە قاچێکی لە دەستداوە و کەم ئەندام بووە، ئەمەش وای لە بکوژەکە کردووە کە قینی ئەو رووداوە لە دڵی خۆی هەڵبگرێت و بڕیاریداوە تۆڵە لە کوژراوەکە بکاتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بکوژەکە بە فێڵ کوژراوەکە بانگهێشتی بەنداوی سەروچاوە دەکات و لەوێ بە چەکی دەمانچە دەستڕێژی گولـلەی لێدەکات و دەیکوژێت .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









