نزیکەی 1 ملیۆن هاووڵاتی تورک هەڕەشەی لێسەندنەوەی رەگەزنامەی ئەڵمانییان لەسەرە

هاووڵاتییانی بە رەگەز تورک لە ئەڵمانیا
SNN-
حکومەتی ئەڵمانیا ئامادەکاریی دەکات بۆ سەندنەوەی رەگەزنامە لە 1 ملیۆن کەس کە بە ڕەگەز تورک-ن، لەبەرئەوەی بەنهێنیی جارێکیتر بوونەتەوە بە خاوەنی رەگەزنامەی تورکی بێئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
رۆژنامەی حورییەتی تورکی چاپی ئەڵمانی نووسیوێتی “ساڵی 2000 ئەو کەسانە بوونەتە خاوەنی رەگەزنامەی ئەڵمانی و بێئەوەی بەرپرسانی کۆچ لەئەڵمانیا ئاگادار بکەنەوە، جارێکیتر بوونەتەوە بە خاوەنی رەگەزنامەی تورکی”.
راپۆرتێکی رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە دەزگای کاروباری هاووڵاتییان لە ناوچەی باکووری راین بە نامە هەموو ئەو کەسانەی ئاگادار کردۆتەوە کە تۆمەتبارن بەو کارە و هەڕەشەی کشانەوەی رەگەزنامەی ئەڵمانییان لێکراوە.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لیستی ناوی دەنگدەرانی تورکیایان دەستکەوتووە کە ساڵی 2017 بەشداریی راپرسیی دەستووری وڵاتیان کردووە لە تورکیا و بەراورد کارییان پێکردووە.
لەئێستادا لە ئەڵمانیا زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتی بەڕەگەز تورک دەژین لە کۆی 15 ملیۆن پەنابەری تورکی، کە 27٪یان 30 ساڵ زیاترە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









